
یاریگا –
وەرزێکی کارەساتبار، بێ نازناو و ئێستاش ژوورێکی جلگۆڕینی پارچەپارچەبوو؛ ئەمە کورتەی ئەو دۆخە نالەبارەیە کە یانەی شاهانەی گرتووەتەوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، دوای رۆیشتنی کارلۆ ئانچێلۆتی و دواتریش دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ، هاتنی ئاڵڤارۆ ئاربێلوا نەک هەر کێشەکانی چارەسەر نەکرد، بەڵکوو مەدریدی بەرەو هەڵدێر بردووە.
🚨 El vestuario está harto: “Es muy triste, que se acabe esto cuanto antes” 🔥
🤬 Fuentes de la caseta madridista resumen el malestar por los constantes incidentes: “Es gravísimo, pero también otras cosas que no se saben. 𝐄𝐥 𝐁𝐞𝐫𝐧𝐚𝐛𝐞́𝐮 𝐧𝐨𝐬 𝐥𝐨 𝐡𝐚𝐫𝐚́ 𝐩𝐚𝐠𝐚𝐫”. pic.twitter.com/6pkJiQme8x
— Diario AS (@diarioas) May 8, 2026
شەڕ و پێکدادان؛ ڤاڵڤێردی و چوامینی
گەورەترین تەقینەوە لە مەشقەکانی رۆژی پێنجشەممە روویدا؛ فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی و ئۆرێلیەن چوامێنی بە توندی بە گژ یەکدا چوون؛ ڤاڵڤێردی بە درێژایی مەشقەکان بەدوای چوامێنیدا گەڕاوە و لە کۆتاییدا پێکدادانەکە بەوە کۆتایی هاتووە کە یاریزانە ئۆرۆگواییەکە بە سەری شکاوەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
لیستی درێژی کێشەکان:
دۆخی یانەکە تەنیا یەک شەڕ نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک کێشەی کەڵەکەبووە کە ئێستا تەقیونەتەوە؛
رودیگەر و کارێراس؛ چەند رۆژێک لەمەوبەر رودیگەر زللەیەکی لە کارێراس دابوو، کە دواتر بە فەرمی پشتڕاستکرایەوە.
ئێمباپێ و ئاربێلوا؛ کیلیان ئێمباپێ بە توندی دژی شێوازی کارکردنی ئاربێلوایە و چەندین جار لەگەڵ ستافەکەی بە گژ یەکدا چوون.
سزادراوەکان؛ ئاسێنسیۆ، سیبایۆس و کارڤاخال؛ هەریەکەیان بە جۆرێک لە جۆرەکان لەگەڵ ئاربێلوا کێشەیان هەیە و هەندێکیان بە یەکجاری لە تیپەکە دوورخراونەتەوە.
هەستێکی گشتی؛ “با تەنیا ئەم وەرزە تەواو بێت”
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە، لە ناو ژووری جلگۆڕینەوە دەڵێن؛ دۆخەکە زۆر خەمبارانەیە، تەنیا دەمانەوێت ئەم کارەساتە زوو تەواو بێت. یاریزانەکان هیچ خەیاڵیان لەسەر ریال مەدرید نەماوە و بیر و هۆشیان لای مۆندیالە. ترسێکی گەورەش لە یارییەکانی داهاتوو هەیە، بەتایبەت لە کاردانەوەی هاندەران لە بێرنابیۆ، وەکوو دەڵێن: بێرنابیۆ باجی ئەم هەموو بێسەروبەرییەمان لێ دەسەنێتەوە.



