
یاریگا –
دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی ریال مهدرید لەم وەرزەدا دووچاری بوو یانهكه بهرهو بڕیارێکی گهوره هەنگاو دەنێت، ئهمهش پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ دهبێت.
کابوسی وەرزێکی سپی بێ نازناو
ریال مەدرید ئێستا لەبەردەم کابوسێکی گەورەدایە، ئەویش کۆتاییهاتنی وەرزەکەیە بەبێ بەدەستهێنانی هیچ نازناوێک. ئەمەش دوای ئەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەسەر دەستی بایرن میونشنی ئەڵمانی ماڵئاوایی کرد.
جگە لەوەش، مێرێنگی نازناوی سوپەری ئیسانیای بە بارسێلۆنا دۆڕاند و لە جامی شای ئیسپانیاش زوو ماڵاوایی کرد، لە کاتێکدا لە لالیگاشدا بێ هیوا بووه له بردنهوهی نازناوهكه.
El club ya ha movido el árbol en las dos direcciones, veremos si alguna recoge el guante https://t.co/RTHceuOkNo
— Pepe Álvarez (@pepealvarezzz) May 6, 2026
سوپرایزەکەی بیپی ئەلڤارێز
رۆژنامەنووسی ناودار، بیپی ئەلڤارێز، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس سوپرایزێکی گەورەی تەقاندەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە کارگێڕی ریال مەدرید لێکۆڵینەوە بۆ دوورخستنەوەی یەکێک لە دوو ئەستێرە دیارەکەی تیپەکە دهكات، ئەوانیش کیلیان ئێمباپێی فەڕەنسی یان ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلییە.
ئێمباپێ؛ پێکان و دابەزینی ئاست
کیلیان ئێمباپێ کە لە هاوینی 2024 بە گرێبەستێکی ئازاد لە پاریس سانجێرمانەوە رووی لە مەدرید کرد، ئێستا رووبەڕووی شەپۆلێکی توندی رەخنە بووەتەوە.
هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆریی پێکانەکانی، دابەزینی ئاستی هونەری، و هەروەها گهشتهكهی ئهم دواییهی بۆ ئیتاڵیا دوای ئەوەی بەشداری یارییەکەی ئیسپانیۆڵی نەکرد، کە ئەمەش ناڕەزایەتی هاندەرانی لێکەوتووەتەوە.
ڤینیسیۆس و پرسی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی
لە لایەکی ترەوە، گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت و تا ئێستا یاریزانە بەڕازیلییەکە ئامادە نەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.
ئەمە وایکردووە ناوی ئەو یاریزانە بە چەندین یانەی گەورەی وەک لیڤەرپوولی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییەوە ببەسترێتەوە.
تێکچوونی کەشی نێوخۆیی یانەکە
ئەم هەواڵانە لە کاتێکدایە کە باس لە کێشەكانی نێو ماڵی ریال مەدرید دەکرێت، لەوانەش دەنگۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێی توند لە نێوان چوامێنی و ڤاڵڤێردی و رۆدیگهر و كارێراس لە کاتی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەدا، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ تێکچوونی شیرازەی تیپەکە لەم وەرزەدا.



