
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی گەڕی 34 لالیگا ئێسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ئێسپانیۆل لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 34 لالیگا.
پڕۆفایلی یاریی

ئێسپانیۆل لەم وەرزەدا لە كۆی 33 یاریی 10 یاریی بردووەتەوە نۆ یاریی یەكسان بووە و 14 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ریال مەدرید بە رادەیەكی زۆر لە بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا بێهیوا بووە و نزیكە لەوەی دووەم وەرزی لەسەریەك بە بێ نازناو بەڕێبكات.
لەم وەرزەی لالیگادا لە كۆی 33 یاریی 23 یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئێسپانیۆل بە بێ پۆل لۆزانۆ و بوادۆ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ ئاردا گولەر، ئێمباپێ، كۆرتوا، رۆدریگۆ، كۆرتوا و كارڤاخال رووبەڕووی ئێسپانیۆل دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئیسپانیۆل
دیمیترۆڤیچ
هیلالی، كالێرۆ، كابرێرا، رۆمێرۆ
دۆلان، لۆزانۆ، گۆنزالێز، مێلا
گارسیا، فێرناندێز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
لونین
ترێنت، رودیگەر، هاوسن، مێندی
ڤاڵڤێردی، بێڵینگهام، پیتارچ، دیاز
ڤینیسیۆس، گارسیا



