ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

وردەکاریی پێکدادانە توندەکەی ڤالڤێردی و چوامێنی ئاشکرا دەکرێت

کاپتنەکەی مەدرید یان تێکدەری تیمەکە؟ پەردە لەسەر رەفتارە نەشیاوەکانی ڤاڵڤێردی لادەدرێت

Yariga App

یاریگا –

دۆخی ناوخۆیی یانەی ریال مەدرید گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار و وردەکارییەکانی پێکدادنە توندەکەی نێوان فیدی ڤالڤێردی و ئۆریلیەن چوامێنی، کە وای کردووە یانەکە بکەوێتە بەردەم بڕیارێکی مێژوویی و یەکلاکەرەوە، ئاشکرا دەکرێن.

سەرەتای ئاڵۆزییەکان؛ هەڵچوون لە مەشقەکاندا

بە گوێرەی تۆڕی ئاتلێتیک کە تەواوی زانیارییەکانی لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی نێو یانەکەوە دەستکەوتووە، هەموو شتێک لە کاتی مەشق و راهێنانەکانەوە دەستیپێکرد، کاتێک ڤالڤێردی بە توندی و بە شێوەیەکی مەترسیدار دەچووە سەر قاچی چوامێنی. بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، ستافی راهێنەران بڕیاریاندا هەردوو یاریزانەکە بخەنە یەک تیمەوە تاوەکوو کێبڕکێی نێوانیان کۆتایی بێت، بەڵام ئەم بڕیارە ئەنجامی پێچەوانەی هەبوو. ڤالڤێردی بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە بە چوامینی گوت؛ بەختت هەبوو کە ئێستا لە تیمەکەمدایت و رووبەڕووم نابیتەوە.

رۆژی پێنجشەممە؛ لووتکەی بێڕێزی و سووکایەتی

بەگوێرەی تۆڕە ئەمەریکییەکە، ڤالڤێردی رۆژی پێنجشەممە بە رەفتارێکی نامۆوە هاتە نێو مەشقەکان؛ تەوقەی لەگەڵ هەموو یاریزانەکان کرد جگە لە چوامینی. دوای تەواوبوونی مەشقەکان، کاتێک چوامینی هەوڵیدا قسەی لەگەڵ بکات و بانگی کرد، ڤالڤێردی بە سووکایەتی و وشەی نەشیاو وەڵامی دایەوە، ئەمەش وای کرد چوامینی کۆنترۆڵی خۆی لەدەستبدات و لێی بدات.

کێ تاوانبارە؟ ڤالڤێردی لە ژێر رەخنەی تونددایە

 ژووری خۆگۆڕینی ریال مەدرید پەنجەی تۆمەت بۆ ڤالڤێردی رادەکێشن. یەکێک لە سەرچاوەکان دەڵێت؛

ڤالڤێردی بە درێژایی ئەمساڵ بەم شێوازە بووە. دوێنێش بەردەوام ئیستفزازی چوامینی کردووە. ئەم رەفتارانە بە هیچ شێوەیەک لە ئاستی کاپتنێکی ریاڵ مەدریددا نین و ناونیشانی کاپتنی لێ ناوەشێتەوە.

بڕیارە قورسەکە؛ یەکێکیان دەبێت بڕوات

ئاتلێتیک ئەوەشی لە زاری هەردوو یاریزانەکەوە زانیوە کە پێشبینی دەکرێت یەکێیان لە یانەکە دەربکرێت چونکە ئەستەمە جارێکی دیکە پێکەوە بتوانن یاریی بکەنەوە، هەروەها یانەکەش گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە ناتوانێت هەردووکیان لە یەک کاتدا بهێڵێتەوە، چونکە ژینگەی تیمەکەیان ژەهراوی کردووە.

ئەم کێشەیە بووەتە هۆی دروستبوونی مەودایەکی گەورە لە نێوان کارگێڕیی یانەکە و یاریزانەکان، ئێستا چاوەکان لەسەر هاوینی 2026 و بڕیارە توندەکانی یانەکەن بۆ دووبارە رێکخستنەوەی ژووری خۆگۆڕین و گەڕانەوەی رێز بۆ نێو یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button