ئاسیا
جیرارد گەڕاوەتەوە سەر مێزی ئیتیفاق
گفتوگۆکانی نێوان ستیڤن جیرارد و ئیتیفاقی سعوودی دەستییان پێکردووەتەوە تاوەکو ئەستێرە مێژووییەکەی لیڤەرپوول ببێتە راهێنەری ئەو یانەیە.
جیرارد لە مانگی ١٠ی ساڵی رابردووەوە بێ کارە پاش ئەوەی ئەستۆن ڤیلا دووری خستەوە، بەڵام بەگوێرەی سکای سپۆرت نزیک بوونەوەیەکی باش لە نێوان ئەو راهێنەرە و ئیتیفاق هەیە سەرباری ئەو کێشەیەی بووە هۆی ئەوەی لە سەرەتادا رێککەوتنەکە سەرنەگرێت.
کێشەی پێشوویان لەسەر ستافی تەکنیکی و راهێنەرە یاریدەدەرەکان بوو کە تێیدا جیرارد داوای کردبوو سەرجەمیان دووربخرێنەوە و تیمی خۆی بهێنێت بۆ یانەکە، بەڵام پێدەچێت ئیتیفاق ئێستا بەو داواکارییە رازی بوبێت.
یانەی ئیتیفاق وەرزی رابردوو لە پلەی حەوتەمی خولی رەوشەنی سعوودی هات.