ئینگلتەراگرنگترین

ساڵێک تەمەنی سۆن هیون مین کەم دەبێتەوە!

Yariga App

یاریگا –

هیون سۆن مین، ئەستێرەی تۆتنهام ساڵێک لە تەمەنی کەمبووەوە، ئەمەش بە پێی یاسایەکی نوێی سەیری کۆریای باشوور.

زیاتر لە 51 ملیۆن کۆری لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە خەو خەبەریان بووەوە و ساڵێک لە تەمەنیان کەمبووەوە، ئەمەش بە پێی نوێترین یاسای ولاتەکە.

سیستمی هەژمارکردنی تەمەنی کۆریا چۆنە؟

لە کۆریای باشوور، کاتێک منداڵێک لە دایک دەبێت، ئەوە تەمەنی بە ساڵێک هەژمار دەکرێت و کاتێک رێکەوت دەگاتە 1ی کانوونی دووەم/یەنایەر، ئەوا ساڵێکی دیکەش دەچێتە سەر تەمەنی، بۆیە کۆرییەکان ساڵێک بۆ دوو ساڵ لە تەمەنی خۆیان گەورەتر هەژمار کراون.

بۆ نموونە، کاتێک منداڵێک لە مانگی کانوونی یەکەم / دیسێمبەر لە دایک دەبێت، ئەوا تەمەنی بە ساڵێک هەژمار دەکرێت و کاتێک رێکەوتەکە 1ی کانوونی دووەم / یەنایەر تێدەپەڕێنێت، ئەوا ساڵێکی دیکەش بۆ تەمەنی زیاد دەکرێت، لە کاتێکدا منداڵەکە تەمەنی تەنیا یەک مانگە !

بۆچی یاساکە گۆڕا؟

لی وان کیو، وەزیری یاسادانانی حکومی روونیکردووەتەوە، بە یەکخستنەوەی یاسای تەمەن لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتی، ئەوا کێشەکانی پەیوەست بە کۆمەڵایەتی و جیاکاری نامێنن.

یون سوک یۆل، سەرۆکی نوێی کۆریای باشوور لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، بەڵێنی گۆڕینی یاساکەی دابوو و لەگەڵ دەستبەکاربوونی، یاساکەی گۆڕی و بەمەش تەمەنی تەواوی یاریزانانی کۆریای باشوور گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.

گۆڕانکارییەکە کاریگەری لەسەر سۆن دروست ناکات، چونکە هێشتا سۆن تەمەنی 30 ساڵە و لە 8ی تەمموزی 1992 لەدایکبووە، پێویست ناکات تۆتنهام هیچ گۆڕانکاری لە تۆمارەکەی بکات، تەنیا لە کاتی هێنانی بەڵگەی نوێی لە دایکبوون، ئەوسا گۆڕانکاری دەکات، گۆڕانکارییەکەش تەنیا لە تەمەنی یاریزانەکە دەبێت، نەک لە رۆژی لە دایکبوونی، چونکە رۆژەکە ناگۆڕێت.

گرێبەستی سۆن تاوەکو هاوینی 2025 لەگەڵ تۆتنهام بەردەوامە. لە وەرزی رابردوو کۆی گۆڵەکانی لە پرێمەرلیگ گەیاندە 100 گۆڵ و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی پرێمەرلیگ هەژمار دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button