تۆنالی پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتد کرد
گرانبەهاترین یاریزانی ئیتاڵی لە مێژووی تۆپی پێدا
یاریگا –
یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی لەگەڵ ساندرۆ تۆنالی گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی.
رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ساندرۆ تۆنالی پەیوەندی کردووە بە یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی، نیوکاسڵ بە 70 ملیۆن یۆرۆ یاریزانە ئیتاڵییەکەی لە میلانەوە گواستەوە ریزەکانی.
بە پێی قسەکانی رۆمانۆ، تۆنالی ساڵانە 7 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت لەگەڵ 2 ملیۆنی دیکەی زیادکراو.
گرێبەستی ناوەڕاستکارە تەمەن 23 ساڵانییەکە لەگەڵ نیوکاسڵ تا ساڵی 2029 دەبێت، پشکنینە پزیشکییەکان کۆتاییان هاتووە و بەم زووانە واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات.
Sandro Tonali to Newcastle, here we go! Agreement for €70m fee with add-ons. Milan will also have sell-on clause. 🚨⚪️⚫️ #NUFC
Medical done, contracts ready.
Tonali will sign contract until 2029 for €7m per year and €2m add-ons.
It’s record sale ever for an Italian player. pic.twitter.com/Oj4jJfc15X
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 23, 2023
هاوکات ساندرۆ تۆنالی بوو بە گرانبەهاترین یاریزانی ئیتاڵی لە مێژوودا کە جاری یەکەمە یاریزانێکی ئیتاڵیا بە 70 ملیۆن یۆرۆ بگوازرێتەوە یانەیەک.
تۆنالی تەمەن 23 ساڵان سێ وەرزە بە درێسی میلان یاری دەکات، 130 یاری بە درێسی یانەکەی کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵیشی درووستکردووە.
هەروەها لە وەرزی 2021/2022 نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەدەستهێنا.