ئیسپانیا

ڤالێنسیا هۆشداری دەداتە ئەستێرەیەکی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

یانەی ڤالێنسیا هۆشداریی داوەتە رۆدریگۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە لە دژی هاندەرانی یانەکەی کردوویەتی، بەنیازن سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن.

پێدەچێت ئەو کێشەیەی لە کاتی یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا دروست بوو، کۆتاییان پێنایەت و بەردەوامیش دەبێت.

دروشمی رەگەزپەرستانەی هاندەرانی ڤالێنسیا بەرامبەر ڤینیسیۆس جونیۆر لە یاریگای مێستالا، ڤینیسیۆس و یاریزانەکانی تری ریاڵ مەدریدی زۆر توڕە کرد و دواجار بووە هۆی دوورخستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە.

شەپۆلێکی زۆری رەخنە لەو رووداوە ئاراستەی ڤالێنسیا کرا، دواجار سزای راگرتن و پێ بژاردنی بە دواوە بوو.

پێگەی فوتبال ئیسپانیا بڵاوی کردەوە کە یانەی ڤالێنسیا داوای ئەوە دەکات کە لێدوانەکانى رۆدریگۆ سەبارەت بەو دروشمانەی کە هاندەرانی ئەم تیپە بەرامبەر ڤینیسیۆس وروژاندیان درۆ بووە و پێویستە بە زووترین کات ئەو لێدوانانە ئیدانە بکات یان چاوەڕێی رێکاری یاسایی بێت.

لەم بەیاننامەیەدا یانەی ڤالێنسیا ئەو لێدوانە درۆیانە رەتدەکاتەوە کە رۆدریگۆ داویەتی و تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هەموو یاریگاکەمان و هاندەرانی ئێمە دروشمی رەگەزپەرستانەیان بەکار هیناوە. ئەم جۆرە لێدوانانە درۆیەکی جددین کە دەبنە هۆی مامەڵەی نادادپەروەرانە بەرامبەر هەوادارانمان. هەروەک چۆن کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید لە دوای یارییەکە لێدوانەکانی راستکردەوە، دەمانەوێت رۆدریگۆ ئەم لێدوانە ناڕاستانە راست بکاتەوە.

ڤالێنسیا مافی خۆیەتی رێکاری یاسایی بگرێتەبەر بۆ بەرگریکردن لە مافی یانەکە و هاندەران. یاریزانانی تۆپی پێش دەبێت بەرپرسیارێتی ئەو قسانەی کە دەیکەن لە ئەستۆ بگرن.

ئێستا چاوەرێ دەکرێت بزانین کاردانەوەی رۆدریگۆ و یانەکەی ریال مەدرید چی دەبێت بەرامبەر بەو هەڕەشەیەی ڤالێنسیا دوای رووداوە گرژەکانی چەند هەفتەی رابردوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button