ئاسیا
گوندۆگان لە سعودیا داوا کراوە
یاریگا
ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا نوێترین ئامانجی یانەکانی سعودیایە.
سانتی ئونا لە رۆژنامەی فووت مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، حکومەتی سعودیا لە هەوڵی ئەوەدایە لە رۆژانی داهاتوو ئۆفەرێک پێشکەش ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانە ئینگلیزیەکە بکەن، هەرچەندە ئەو یاریزانە ئامانجی یانەیەکی دیکەیە.
رۆژنامەنوسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە گوندۆگان ئەستەمە بە ئۆفەرەکەی سعودیەکان رازی بێت، چونکە پێشتر بەڵێنی بە بارسێلۆنا داوە وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەی لەبەر بکات و گفتوگۆی سەرەتاییش لەگەڵ بلاوگرانا کراوە.
گوندۆگان ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە، دەنگۆیەکیش هەیە یانەکەی ئامادەیە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە نوێ بکاتەوە.