ئینگلتەرایاریگا

ئارسیناڵ دەیەوێت کانسێلۆ بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا

جواو کانسێلۆ بەرگریکاری مەغریبی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئامادەنیە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەکەی و بەرپرسانی ئارسیناڵیش دەیانەوێت سوود لەم دەرفەتە ببین و ئەم هاوینە یاریزانەکەی ستیزن بگوازنەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، گەنەرز دەیەوێت بەرگریکارێکی باڵی راست بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش جواو کانسێلۆی پۆرتوگالی کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی بایرن میونشن یاریی کرد، بووەتە ئامانجی ئەو یانەیە.

بەرگریکارە پۆرتوگالیەکە گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ میونشن کۆتایی هات و ئەو یانەیە ئامادەنەبوو مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی بەرامبەر 60 ملیۆن پاوەند کارا بکات.

سکای بڵاویشی کردەوە ئاماژەیەک هەیە لە نێوان مانچێستەر سیتی کە چی دەوێت و هەروەها ئارسیناڵیش کە دەیەوێت چی پێشکەش بکات لە پێناو گواستنەوەی جواو کانسێلۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button