یاریگا –
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لێدوانەكانی كریستۆڤ گالتیێ راهێنەری یانەكەی رەتكردەوە سەبارەت بە رۆیشتنی لیۆنێل مێسی لە كۆتایی وەرزدا.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گالتیێ پێش كۆتا یاری ئەم وەرزەیان بەرامبەر كلیرمۆن ئاشكرایكرد كە ئەو یارییە كۆتا یاری مێسی دەبێت و پێوویستە هاندەران پێشوازیەكی گەورەی لێ بكەن ( زانیاری زیاتر ).
بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت پاریس سان جێرمان لێدوانەكانی راهێنەرەكەی سەبارەت بە رۆیشتنی مێسی رەتكردەوە و دووپاتیانكردەوە كە راهێنەرە فەڕەنسیەكە لێدوانەكانی بە شێوەیەكی هەڵە دەربڕیوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەو یارییە كۆتا یاری لیۆنێل مێسیە لەم وەرزەدا لە یاڕیگای خۆیان بەڵام گالتیێ بە شێوەیەكی هەڵە لێدوانەكانی دەربڕیوە.
What's your favourite Messi moment at Paris❓#UCL pic.twitter.com/VQoJiRHZlP
— UEFA Champions League (@ChampionsLeague) June 1, 2023
گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ا ئێستا وێستگەی داهاتووی خۆی دیاری نەكردووە.