رۆمانۆلی بەیەکجاریی ئیتاڵیا جێدەهێڵێت

یاریگا –
ئالیسیۆ رۆمانۆلی بەیەکجاریی ئیتاڵیا جێدەهێڵێت و یانەی داهاتووشی ئاشکراکرا.
بەرگریکارە ئیتاڵیەکە ماوەی 14 ساڵە وەک پیشەگەر دەرکەوتووە. سەرەتا لەگەڵ رۆما، پاشان ئەیسی میلان کە زۆرترین ماوەی یاریکردنی بوو لە 2015-2022 پێش ئەوەی رووبکاتە لازیۆ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یاریزانە 31 ساڵیەکە رەزماندی پیشانداوە لەسەر مەرجەکان و بە ئۆفەری یانە قەتەریەکە رازیی بووە.
رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە هێشتا هیچ رێککەوتنێک بەفەرمی ئەنجام نەدراوە، بەڵام گفتوگۆی نێوان سەد و لازیۆ لەو بارەیەوە لەسەر وردەکارییەکان بەردەوامە.
سەربارەت بە یەکلاکردنەوەی گواستنەوەکە، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە نووسیویەتی هەفتەی داهاتوو یەکلایی دەبێتەوە.
🚨🇶🇦 Al Sadd have agreed terms with Alessio Romagnoli, the defender accepts the proposal.
No agreement yet club by club with Lazio as talks continue on deal details — Al Sadd are confident to close by next week. pic.twitter.com/S4QQLduvKf
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 3, 2026



