فه‌ره‌نساگرنگترین

بە فەرمی گالتیێ رۆیشتنی مێسی لە پاریس راگەیاند

یاریگا –

ئەم بابەتە نوێدەکرێتەوە…

بەشێوەیەکی فەرمی نێوان لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کۆتایی هات.

کەمێک لەمەوبەر کریستۆفەر گالتیێی راهێنەری پاریس سانجێرمان رایگەیاند، کە یارییەکەی رۆژی شەممە بەرامبەر بە کلیرمۆنت، کۆتا یاری لیۆنیل مێسی دەبێت بە درێسی پاریس، یاریزانەکە پاش ئەو یارییە لە یانەکە دەڕوات.

گالتیێ لەو بارەیەوە بەمشێوەیە دوا:

شانازی بوو بۆ من راهێنانكردن بە باشترین یاریزانی مێژوو، یاری داهاتوو كۆتا یاری دەبێت لە یاریگای پاریس، هیوادارم بە شێوەیەكی باش پێشوازی لێ بكرێت

بەهۆی کراندەرەوەی پاریس سانجێرمان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بە بایرن میونشن، مێسی کەوتە بەر شاڵاوێکی توندی رەخنەی هاندەرانی یانەکەی.

ئەم رووداوەش بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندی نێوان پاریس و یاریزانەکە، کە دەرئەنجامەکەی بە رۆیشتنی ئەفسانەکەی ئەرجەنتین کۆتایی هات و یانە فەڕەنسییەکە بۆ وەرزی داهاتوو لە تواناکانی باشترین یاریزانی جیهان بێبەش دەبێت.

ناوی ئەفسانە تەمەن 35 ساڵانییەکە بەستراوە بە چەند یانەیەکی جیاوازی، لە ناویاندا بژاردەی گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا یاخود پەیوەندیکردن بە ئینتەر میامی ئەمریکی.

بەڵام نزیکترین یانە لە لیۆ یانەی هیلالی سعودییە، کە بەپێی میدیا جیهانییەکان یانەکە گرێبەستێکی بە بەهای یەک ملیار یۆرۆ ئامادەکردووە بۆ گواتسنەوەی ناوبراو.

مێسی بە درێسی پاریس دوو وەرز یاریکرد، 74 یاری بۆ یانەکە کرد، 32 گۆڵ و 35 ئەسیستیشی بۆ یانەکەی کرد، دوو جار نازناوی خولی فەڕەنسی و جارێکیش نازناوی سوپەری فەڕەنسای لەگەڵیاندا بەدەستهێنا

لیۆنێل مێسی، لە یەکەم پرێس کۆنفرانسی لە پاریس سانجێرمان، رایگەیاند بوو، بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگ پەیوەندی بە پاریسەوە کردووە، بەڵام دوای بەسەربردنی دوو وەرز، نەیتوانی نازناوەکە خاوەن دوو گوێچکە گەورەکە بباتەوە.

لەم ڤیدیۆییەدا ساتە تایبەتەکانی مێسی لە پاریس ببینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button