ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

پاتۆ بۆ جاری سێیەم گەڕایەوە یانە بەڕازیلییەکەی

Yariga App

یاریگا –

ئەلێکساندەر پاتۆی بەڕازیلی بۆ سێیەم جار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا گەڕایەوە یانەی ساو پاولۆ.

پێگەی فەرمی یانەی ساو پاولۆی بەڕازیلی بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی یاریزانی پێشووی یانەکەیان ئەلێکساندەر پاتۆ، گەڕاوەتەوە یانەکەیان و گرێبەستێکی تا کۆتایی ساڵی 2023 لەگەڵدا واژۆ کردوون.

هێرشبەرە تەمەن 33 ساڵانییەکە بە گرێبەستێکی ئازاد گەڕایەوە ساو پاولۆ، پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی.

ئەمەش سێیەم جارە پاتۆ دەگەڕێتەوە یانە بەڕازیلییەکە پاش ئەوەی لە رابردوو لە دوو کاتی جیاواز، لە ساڵانی 2014 و 2020 پەیوەندی بەو یانەیەوە کردبوو.

یاریزانە بەڕازیلییەکە لەبارەی گەڕانەوەی بۆ یانەکەی گوتی:

یاریکردن بۆ ساو پاولۆ هەمیشە هەستێکی جیاوازم پێدەبەخشێت، یانەکە و شارەکەم خۆشدەوێت، ئەم گەڕانەوەیە تەواو جیاواز بوو، زۆر دڵخۆشی کردم.

هەروەها گوتی:

قەرزاری ئەم یانەیەم، لە ساڵی 2014 بە گەرمی پێشوازیان لێکردم و دەرگاکانیان بەڕوومدا کردەوە. هیوادارم شتێکی باش پێشکەش بە تیپەکە بکەم.

پاتۆ بە درێسی ساو پاولۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 105 یاری کردووە، خاوەنی 32 گۆڵ و 15 ئەسیستە بە درێسی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button