ئیسپانیا
ئاسێنسیۆ نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی
یاریگا
مارکۆ ئاسێنسیۆ، هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامانجی مانەوەیە لە یانەکەی و نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵیا زانیاری نوێی لەسەر داهاتووی هێرشبەرەکەی مێرنگی بڵاوکردەوە و دەڵێت ئەو یاریزانە گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەکەی بەشێوەی ئەرێنین.
لە بەشێکی دیکەی ئەو زانیاریانەدا هاتووە ئاسێنسیۆ لە چەند یانەیەکی ئینگڵتەرا و ئیتاڵیا داواکراوە، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت لە مەدرید بەردەوام بێت.
رۆمانۆ باسی لەوەشکردووە ماوەیەکە گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی ئاسێنسیۆ دەستی پێکردووە و هەردوولا نزیکن لە رێکەوتن و گفتوگۆکانیش بەردەوامن.