ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ: هەڵەیەکم کرد و دووبارەی ناکەمەوە

یاریگا

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوول دوای بردنەوەی بەرامبەر تۆتێنهام لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گووتی:

لەبارەی یارییەکە؟

سەرەتایەکی نایابمان هەبوو، سەرەتایەکی ناوازە. ئێمە باشترین تیپ بووین بە درێژایی یارییەکە. شێوازی یاریکردنمان، شێوازی فشارمان،شێوازی دژە فشار و بەرگریکردنمان، بە ئەنجامی 3-0 پێشکەوتین، یارییەکی نایاب بوو. بۆ ماوەیەکی زۆر گێمی یەکەم باشترین نمایشمانهەبوو. گێمی یەکەم باش بوو، گۆڵێکمان لێکرا، بەڵام ئەوە یەکەمجار بوو کە بەرگریمان وەک پێویست نەبێت.

لەبارەی پێکانەکەت؟

دڵنیا نیم کە بڕبڕەی پشتمە یان نا. لەوانەیە ماسولکەی بڕبڕەی پشتم بێت، بە ئازارە. لە بڕبڕەکانی پشتم تا ڕادەیەک هەست بە ئازار دەکەم. ئەمە سزای ڕەفتارە خراپەکانمە.

ئاستی جۆتا چۆن بوو؟

ئێمە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی دیۆگۆ جۆتا بردمانەوە، ئەو سەرنجڕاکێش بوو و هەمووان بە دڵخۆشی دەچینەوە ماڵەوە، بەڵام من راهێنەرم بۆیەدەبێت باسی هەموو شتێکی تر بکەم. دەبێت لە سێ ڕۆژی داهاتوودا باشتر بین.

لیڤەرپوول لە گەڕی 33 پرێمەرلیگ توانی بە ئەنجامی 4-3 لە تۆتێنهام بباتەوە و کۆی خاڵەکانیشی لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی پرێمەرلیگگەیاندە 56 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button