ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەمڕۆ گرێبەستەکەی سانچێز یەکلا دەبێتەوە

یاریگا
ئالێکسس سانچێز، هێرشبەری چیلیایی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند بریارە ئەمڕۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاوە بکات.

دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە بریارە ئەمڕۆ بەرپرسانی شەیتابە سوورەکانی کۆتایی بە گرێبەستی هێرشبەرەکەیان بهێنن و ئەم یاریزانە بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک وەرز یاری بۆ نێراتزۆری دەکات.

سانچێز گەورەترین کێشەی لەگەڵ یانەکەی موچەکەیەتی، ئەو یاریزانە خاوەنی زۆرترین موچەیە و ئاستیشی وەکو پێویست نیە، بۆیە بەرپرسانی یانەکەی دەیانەوێت بەرێ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button