ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارتێتا گەڕانەوەی سانچێز رەتدەکاتەوە

یاریگا

میکێل ئارتێتا راهێنەری یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی گەڕانەوەی ئالێکسس سانچێز بۆ یانەکەیان رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییەکان، میکل ئارتێتا ڕاهێنەری یانەی ئارسناڵ بەپەلە داوای ئەلێکسیس سانچێزی بۆ پەیوەندیکردن بە یانەکەی ڕەتکردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەستێرەی پێشووی گەنەرز پەیوەندی پێوەکرد و داوای گەڕانەوەی کرد.

سانچێز پێشتر بۆ ماوەی چوار ساڵ یاریی بۆ یانەکەی باکووری لەندەن کردووە و، لە 166 یاریدا 80 گۆڵی تۆمارکردبوو، پێش ئەوەی لە ساڵی 2018 یانەکەی بەرەو مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئارتێتا وەڵامێکی ‘ڕاستەوخۆ’ی داوەتەوە بۆ ئەوەی سانچێز ئاگادار بکاتەوە کە بەشێک نییە لە پلانەکانی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button