ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر میلان داوای مانەوەی سانچێز دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا ئامانجیەتی گرێبەستە کاتیەکەی ئالێکسس سانچێز گۆڵکارە چیلیاییەکەی بکاتە هەمیشەیی و ئەو یاریزانە لە ریزەکانی بهێڵێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە نێرازۆری لەسەر داوای ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەکەیان دەیانەوێت گرێبەستە کاتیەکەی گۆڵکارەکەیان بگۆڕن بۆ هەمیشەیی، بۆیە ئامادەن لە پێناو هێشتنەوەی ئەو یاریزانە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر گرێبەستە کاتیەکەی تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە نوێکراوەتەوە، 20 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

سانچێز سەرەتای ئەم وەرزە بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ئینتەر میلان کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 20 یاریی کردووە و دوو گۆڵ و شەش ئاسیست بەرهەمەکەی بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button