ئه‌مریکائیتاڵیا

ئالێکسس سانچێز تووشی پێکان بووە

یاریگا
ئالێکسس سانچێز، هێرشبەری چیلیایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بە هۆی پێکان گەڕایەوە ئیتاڵیا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ چیلی بڵاویکردۆتەوە هێرشبەری هەڵبژاردەکەیان لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر کۆلۆمبیا لە پاژنەی قاچی چەپی تووشی پێکان بووە، بەم هۆیەوە گەڕاوەتەوە میلان و پشکنینی سەرەتاییشی بۆ کراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە پشکنینە سەرەتاییەکان پێکانەکەی سانچێزی پشت راست کردۆتەوە و لەوانەیە نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button