ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی پێشوازی لە ئۆفەرەکەی تۆتنهام دەکات

یاریگا –

تۆتنهام دەیەوێت حەکیم زیاش بگوازێتەوە ریزەکانی، چێڵسیش پێشوازی لە ئۆفەرەکە دەکات.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی تۆتنهام خوازیارە لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەری یانەی چێڵسی دراوسێی، حەکیم زەیاش واژۆ بکات.

بەپێی هەمان سەرچاوە چێڵسی بە ئۆفەرەکەی تۆتنهام رازیدەبێت ئەگەر هاتوو بڕی 20 بۆ 30 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بکرێت.

لە مانگی یەکی ئەمساڵ هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و چێڵسی لەسەر گواستنەوەی حەکیم زەیاش رێککەوتن، بەڵام گواستنەوەکە شکستی هێنا بەهۆی گرفتت لە درەنگ گەیشتنی بەڵگەنامەکان.

بەپێی هەمان سەرچاوە جیا لە تۆتنهام یانە فەڕەنسییەکە هێشتا مەلی لەسەر گواستنەوەی حەکیم ماوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم هاوینە جارێکی دیکە لەگەڵ بلوز دەست بە دانوستان بکاتەوە.

یاریزانە تەمەن 30 ساڵانییەکە لە هاوینی ساڵی 2025 لەگەڵ بلوز گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، بەڵام یانەکە دەیەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری بێت تا برێک پارەی دەستبکەوێت بۆ پڕکردنەوەی خەرجییە زۆرەکانی.

ناوبراو لەم وەرزە بە درێسی یانەکەی بەشداری تەنیا 19 یاری کردووە و هیچ گۆڵێکیشی بۆ تیپەکەی نەکردووە، خاوەنی تەنیا یەک ئەسیستە لە کۆی 845 خولەک یاریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button