ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لامپارد بەرگری لە ماونت دەکات

یاریگا –

راهێنەری یانەی چێڵسی فرانک لامپارد بەرگری لە ئەستێرەی تیپەکەی مەیسن ماونت دەکات.

هێرشبەری یانە لەندەنییەکە لەم وەرزە بەهۆی دابەزینی ئاستی کەوتووەتە بەر شەپۆلێکی رەخنەی یار و نەیارانی، بەڵام  راهێنەری تیپەکەی بەرگری لێدەکات.

فرانک لە بارەی ئاستی مەیسن بە میدیاکانی راگەیاند:

ماونت بەردەوام یاریزانێکی ئاست بەرزی جیهانی بووە، ئەوەی پێی وایە ئاستی بەرز نییە دڵنیا نیم کە چۆن بیر دەکاتەوە و لەچی دەڕوانێت.

لامپارد بەردەوامبوو لە قسەکانی و گوتی:

دەتوانن بچن پرسیار لە توخێل و پۆتەر و ساوسگەیت بکەن ئەوکات ئاستی ئەوتان بۆ دەردەکەوێت.

ئەم لێدوانانەی راهێنەرە نوێییەکەی بلوز چاوەڕوانکراوبوو، بەو پێیەی ماونت یاریزانێکی دڵخوازییەتی و بەردەوام لەلایەن ئەو راهێنەرە پشتی پێدەبەسترێت.

یاریزانە تەمەن 24 ساڵانییەکەی ئینگڵتەرا تا ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێنەکردووەتەوە، بە پێی دەنگۆکانیش چێڵسی بیر لە فرۆشتنی دەکاتەوە.

بە پێی میدیاکانی ئینگڵتەڕا یانە لەندەنییەکە ئامادەیە بە بڕی 70 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری مەیسن ببێت، نزیکترین یانەش لێی لیڤەرپوولی ئینگلیزییە.

ماونت لەم وەرزە بەشێوەیەکی بەرچاو ئاستی دابەزیوە، بە جۆرێک لە کۆی ئەنجامدانی 33 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، تەنیا 3 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button