ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا یەكەم گرێبەستی هاوینەی یەكلاكردەوە

یاریگا –

ئینیگۆ مارتینێز، بەرگریكاری یانەی ئاتلێتیك بلباو بە خۆڕایی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی بارسێلۆنا كرد بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو وەرز، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.

گرێبەستەكەی مارتینێز لەگەڵ ئاتلێتیك بلباو لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بەسەردەچێت و بەرگریكارە بڕیاری داوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

گۆڤاری ریلیڤیۆ ئاشكرایكردووە بەرگریكارە ئیسپانیەكە پشكنینی پزیشكی لە یانە كەتەلۆنییەكە ئەنجامداوە و گرێبەستێكی لەگەڵ بارسێلۆنا واژۆ كردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەكەوە بكات.

یانە كەتەلۆنییەكە هەر زوو یەكەم گرێبەستی هاوینەی خۆی یەكلا كردەوە بە گواستنەوەی بەرگریكارەكەی بلباو بۆ یانەكەی دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا ناوی بە بەهێزی بە بارسێلۆناوە بەسترابوویەوە.

ئینیگۆ مارتینێز

راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە بەرگریكارە 31 ساڵانەكە مانگێك پێش ئێستا پشكنینی پزیشكی لە بارسێلۆنا ئەنجامداوە.

ئینیگۆ مارتینێز لەم وەرزەی لالیگادا بەشداری لە 13 یاری كردووە و توانیویەتی گۆڵێك تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button