ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ گۆڵکارە گەورەکە بارسێلۆنا جێدەهێڵێت

ئۆفەرەکەی بارسای قبووڵ نەکردووە..

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بارسێلۆنا لە کۆتای ئەم وەرزە یانە کاتالوونیەکە جێدەهێڵێت.

تۆماس ڤلۆدارچیک، رۆژنامەنووسی پۆڵەندی بڵاویکردووەتەوە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێنەکاتەوە و لە کۆتایی ئەم وەرزە بارسا جێدەهێڵێت و یارییەکەی ریال بێتیس کۆتا یاریی ئەو گۆڵکارە دەبێت بە درێسی یانەکە.

خوان لاپۆرتا و هانزی فلیک دەیانەوێت لیڤاندۆڤسکی بمێنێتەوە، بەڵام وەکوو یاریزانێکی یەدەک و رۆڵی لە تیپەکە کەمدەکەنەوە، بەڵام لیڤا بە کورسی یەدەک رازی نییە و ئۆفەرەکەی بارسێلۆنای قبووڵ نەکردووە و بڕیاریداوە یانەکە جێبهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سعوودیە و ئەمریکا ئۆفەری گەورە پێشکەشی لیڤاندۆڤسکی کراوە، چیکاگۆ فایەری ئەمریکی یەکێکە لەو یانانەی زۆر هەوڵی گواستنەوەی دەدات، بەڵام لیڤا سەرنجی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و رەنگە روو لە خولی رۆشن بکات.

لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی 2022 بایرن میونشنی جێهێشت و بە 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.

هێرشبەرە 37 ساڵانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 190 یاریی بۆ بارسا کردووە، 119 گۆڵی کردووە و 24 گۆڵی دروستکردوو.

لیڤا بە درێسی بارسێلۆنا سێ نازناوی لالیگا، سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و نازناوێکی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button