ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

ئەمشەو یاریی فینالیسما بەڕێوەدەچێت

یاریگا

ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەڕا و بەڕازیل لە یاریی فینالیسما رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

ئەمشەو کاتژمێر 21:45 بە کاتی هەولێر، لە یاریگای وێمبلی شاری لەندەن هەردوو هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەڕا پاڵەوانی یۆرۆی 2022 و هەروەها هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل پاڵەوانی کۆپا ئەمریکای 2022 لە یاریی فینالیسما رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

فینالیسما یارییەکی دۆستانەیە لە نێوان پاڵەوانی کۆنمیبۆل و یوێفا رێکخراوە، ساڵی رابردوو لەسەر ئاستی پیاوانیش هەردوو هەڵبژاردەیئیتاڵیا پاڵەوانی یۆرۆ و ئارجێنتینا پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا رووبەڕووی یەکتری بونەوە و تانگۆ توانی یارییەکە بباتەوە.

خانمانی ئینگلتەڕا ساڵی رابردوو بۆ جاری یەکەم توانیان ناسناوی یۆرۆی خانمان ببەوە. هەرچی بەڕازیلیەکانن ئەوان بۆ جاری هەشتەمبونە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button