ئه‌وروپائینگلتەرا

کلۆپ: هەمیشە یاریی کردن بەرامبەر مان سیتی قورس بووە

یاریگا

یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە گەڕی 29 پرێمەرلیگ وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە و دەڵێت

گێمی یەکەم باش بووین، نەک تەنها بەهۆی ئەنجامەکەوە بەڵکو بەهۆی ئاستیشەوە. بێگومان سیتی زیاتر کۆنتڕۆڵی تۆپ و ئەم جۆرە شتانەی هەبوو، بەڵام هەمیشە ئەوە ڕوودەدات کە ئێمە لێرە یاری دەکەین.

کلۆپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە گۆڵی دووەمی تیپی بەرامبەر دەڵێت

گۆڵێکی نایابمان تۆمارکرد، دەمانتوانی گۆڵی دووەمیش لە هێرشێکی پێچەوانە تۆماربکەین ، کاتێک کیڤن دی برۆین دەستێک لە تۆپەکە دەدات و بە قاچەکانی ڕۆبۆدا دەسوڕێتەوە و بە گشتی سیتی بەڕاستی ئاستێکی باشی هەبوو.

لە کۆتاییدا راهێنەرە ئەڵمانیەکە رێدز لەبارەی یاریی سێ شەممەی داهاتوو بەرامبەر چێڵسی گووتی

ئێستا هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و دەبێت بیر لە یارییەکەی سێ شەممە بەرامبەر چێڵسی بکەینەوە، یاریزانەکانیشم ئاگادار کردووەتەوە دەبێت تەنها بیر لە یاریی داهاتوو بکەنەوە، دەبێت لەو یارییە باشتر بین.

بابەتی زیاتر

Back to top button