ئه‌وروپائینگلتەرا

هالاند بە باشترین یاریزانی ئەم مانگە هەڵبژێردرا

یاریگا

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی وەکو باشترین یاریزانی ئەم مانگەی یانەکەی هەڵبژێردرا.

 

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، ناوی باشترین یاریزانی مانگی مارسی یانەکەیانی بڵاوکردەوە، گۆڵکارە نەرویجیەکەی یانەکەی بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی هاندەران، توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتەکە.

هالاند ئەم مانگە لەگەڵ یانەکەی پێش ئەوەی گەشتی وڵاتەکەی بکات و پەیوەندی بە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە بکات، بەشداری 4 یاریکرد و توانی 9 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات.

گۆڵکارە لاوەکەی ستیزن ئەم وەرزە لە پرێمەرلیگ لە کۆی 26 یاریی خاوەنی 28 گۆڵە و پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە. هەروەها لە کۆی 6 یاریی چامپیۆنزلیگ 10 گۆڵی کردووە و لەوێش پێشەنگی گۆڵکارانی گرتووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button