ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

سێ یانەی پرێمەرلیگ داوای چامبەرلەین دەکەن

یاریگا –

سێ یانەی پرێمەرلیگ گرنگیان بە ئالێکس ئۆکسڵەید چامبەرلەین داوە.

گرێبەستی چامبەرلەین لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا گفتوگۆ لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە. رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ، ئاستۆن ڤیلا و برایتۆن دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی نێودەوڵەتی ئینگلیزی بکەن.

برایتۆن لە بازاڕی گواستنەوەی رابردوودا هەوڵی گواستنەوەی چامبەرلەینیدا، بەڵام ئامادەنەبوون پارەی داواکراو لەلایەن لیڤەرپوولەوە خەرج بکەن، چونکە تەنیا شەش مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی مابوو.

یاریزانی تەمەن 29 ساڵان، لەم وەرزەدا بەشداری لە 12 یاریدا کردووە و تەنیا گۆڵێکی کردووە. دواجاریش لە یاری بەرامبەر ریال مەدرید لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ بەشداری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button