ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرافه‌ره‌نسا

هاندەرانی ریال مەدرید هالاند هەڵدەبژێرن

یاریگا

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری لاوی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی یاریزانە دڵخوازەکەی هاندەرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیایە.

 

لە راپرسیەکی رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا کە نزیکەی 40 هەزار کەس بەشداریان تێدا کردووە، %82 بەشداربووان لە نێوان ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی و کلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، گۆڵکارە نەرویجیەکە هەڵدەبژێرن و ئارەزوو دەکەن لە داهاتوو ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.

 

ئەم هەڵبژاردنەی هاندەرانی مێرنگی لە کاتيکدایە هاوینی رابردوو کلیان ئێمباپێ نزیکبوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بەڵام دواجار بڕیاریدا لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button