ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

خلێفی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی مێسی و ئێمباپێ و رامۆس: هەڵە ناكەین

یاریگا

ناسر خلێفی، سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی، كیلیان ئێمباپێ و سێرجیۆ رامۆس دەكات.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە دیار نیە كە گرێبەستەكەی نوێ دەكاتەوە یان یانەكەی جێدەهێڵێت.

هەروەها گرێبەستەكەی سێرجیۆ رامۆسیش لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و بەرگریكارە ئیسپانیەكەش روون نیە كە دەمێنێتەوە یاخود دەڕوات.

ناوی مێسی لەلایەن رۆژنامەكانەوە بە چەند یانەیەكەوە بەستراوەتەوە ئەوانیش گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا ، یان پەیوەندیكردنی بە هیلالی سعودی ، یاخود پەیوەندیكردنی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی، هەروەها ناوی رامۆسیش بە یانەی نەسڕی سعوودیەوە بەستراوەتەوە.

ناسر خلێفی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر دایناوە سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستی مێسی ، ئێمباپێ و رامۆس گووتی:

كاردەكەین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە هەموویان بكەین ، ئێمە شیكاری دەكەین كە چی بكەین، وە چۆن دڵنیا بین لەوەی كە بەردەوام بین و هەڵە نەكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button