ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

بڕیارێكی دیشامپ گریزمان توڕە دەكات

یاریگا

ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە بڕیارێكی دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا توڕەیە.

زۆربەی سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە دیشامپ كیلیان ئێمباپێی دیاریكردووە بۆ ئەوەی ببێتە كاپتنی نوێی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە دوای وازهێنانی هەریەك لە هۆگۆ لۆرێس ، رافایل ڤاران و كەریم بێنزێما.

بە پێی زانیاریەكانی تۆڕی لی فیگارۆ گریزمان بە تەواوی توڕەیە لە بڕیارەكەی دیشامپ كە دیاری نەكردووە وەك كاپتنی هەڵبژاردەكە.

گریزمان توڕەیە چونكە دووەم بە ئەزمونترین یاریزانی كەڵەشێرەكانە لە دوای ئۆلیڤیە جیرو.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ئێستادا گریزمان بیر لەوە دەكاتەوە كە بڕیاری خۆی بدات لەگەڵ هەڵبژاردەكەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button