ئه‌وروپائینگلتەرا

چێڵسی 4 ساڵ بێ یاریگا دەبێت

یاریگا
تۆد بۆیلی، خاوەنی ئەمریکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت بەڵێنەکەی بکاتە راستی و لەم ساڵانەی داهاتوو دەست بە دروستکردنی یاریگایەکی نوێ بکەن کە چاوەڕێ دەکرێت پارەیەکی خەیاڵی تێدا خەرج بکرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، خاوەنە ئەمریکیەکەی بلوز بڕیاریداوە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، دەست بە دروستکردنی یاریگایەکی نوێ بۆ یانەکەی بکات، چاوەڕێش دەکرێت تێچووی ئەو یاریگا نوێیە نزیکەی 2 ملیار پاوەند بێت. بۆیە ئەو یانەیە بۆ ماوەی چوار ساڵ بێ یاریگا دەبێت و پلانیان داناوە لەو ماوەیە لە چەند یاریگایەکی شاری لەندەنی پایتەخت یارییەکانیان بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئەو یاریگایە لە ساڵی 2030 کۆتایی دێت کارگێری یانەی چێڵسیش بڕیاریداوە یارییەکانی پرێمەرلیگ لە یاریگای فولهام بێت، هەروەها یارییە ئەوروپیەکانیش لە یاریگای وێمبلی یاخود یاریگای توئینکهام کە یاریگای هەڵبژاردەی راگبی ئینگڵتەڕایە بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button