ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

تیباس بێتاوانی بارسێلۆنا لە كڕینی ناوبژیوانان پشتڕاست دەكاتەوە

یاریگا

خافێر تیباس، سەرۆكی خولی ئیسپانیا ” لالیگا ” باسی لە پێشهاتەكانی كەیسی ئێنریکێز نێگرێیرا كرد سەبارەت بە گەندەڵی داراییەكانی یانەی بارسێلۆنا.

دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا بارسێلۆنای تۆمەتبار كرد بە پێدانی بەرتیلدان بە سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانان لە ساڵەكانی 2016-2018.

سەرۆكی لالیگا لە لێدوانێكیدا كە رۆژنامەی سپۆرت باڵویكردووەتەوە گووتی: بەهیچ شێوەیەك باوەڕم بەوە نیە بارسێلۆنا پارەی بۆكڕینی هەر ناوبژیوانێك دابێت.

هەروەها گووتیشی: پێم وایە بارسێلۆنا ناوبژیوانانی نەكڕیوە بەڵام پارەیان بە نێگرێیرا داوە كاتێك جێگری سەرۆكی ناوبژیوانان بووە ، ئەمەش راستییەكە.

سەرۆكی لالیگا گووتیشی: بارسێلۆنا یانەیەكی زۆر گرنگە بۆ خولی ئیسپانی، بەڵام دەبێت لاپۆرتا روونكردنەوە بۆ ئەندامەكانی بدات، خۆ دزینەوە رێگایەك نیە، پێوویستە روونكردنەوەی پێوویست بخاتە روو لەگەڵ ئەندامەكانیدا راستگۆ بێت.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: من بە هیچ شێوەیەك گومانم لەو سەركەوتنانە نیە كە بارسێلۆنا لەم دواییانەدا بەدەستی هێناوە ، سەرەڕای ئەو زانیاریانەی سەبارەت بە پارەدان ئاشكرا كراوە ، من هیچ گومانێكم لە سەركەوتنەكانی بارسێلۆنا نیە نە سێ نازناوەكەیان و نە شەش نازناوەكەش، بەڵام چەند رەفتارێك هەیە پێوویستە بڕیاری لەسەر بدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button