ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان ریال مەدرید و لیڤەرپوول

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدرید و یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپوول بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای ئەنفێڵد بە ئەفسانە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانە شاهانەكە كۆتایی هات.

گۆڵەكانی مەدرید لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆر و كەریم بێنزێما دوو گۆڵ و ئیدێر میلیتاو گۆڵێك تۆمار كران، دوو گۆڵەكەی رێدزیش لەلایەن داروین نونێز و محەمەد سەڵاح تۆمار كران.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، رۆدیگەر ، ناچۆ

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، چوامینی ، كرووس

هێڵی هێرشبردن: ڤالڤێردی ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپوول:

گۆڵپارێزئەلیسۆن

هێڵی بەرگری: ئاڕنۆڵد ، كۆناتێ ، ڤان دایك ، رۆبێرتسۆن

هێڵی ناوەند: ئیلیۆت ، فابینیۆ ، میلنەر

هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، داروین ، گاكپۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button