ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئانسۆ فاتی خۆی پێشكەش بە چوار یانەی ئینگلیزی دەكات

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان دواین پێشهاتەكانیان سەبارەت بە داهاتووی ئانسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ یانەكەی ئاشكرا كرد.

گرێبەستەكەی لاوە ئیسپانیەكە لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت ـی كەتەلۆنی لە ئێستادا فاتی یاریزانی یەدەگی بارسێلۆنایە و كۆتا بژاردەیە بۆ چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە لە لایەنی هێرشبەری.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە رۆڵی وەك یاریزانی یەدەگ فاتی توڕە كردووە و هەربۆیەش بیر لە جێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە فاتی دەیەوێت بەردەوام یاری بكات تا زیاتر گەشە بكات و ئاستی بەرز ببێتەوە ، لە ئێستادا لەگەڵ چاڤی ئاسودە نیە و دەیەوێت بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

رۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئەوەشی خستووەتە روو كە خۆرخی میندیزی بەڕێوەبەری كارەكانی ئانسۆ فاتی یاریزانەكەی پێشكەشی چوار یانەی ئینگلیزی كردووە ئەوانیش، مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و نیوكاسڵ ـن.

لە هەمان كاتدا بارسێلۆنا بە ناچاری دەبێت ژمارەیەك لە یاریزانەكانی بفرۆشێت تا بتوانێت هاوسەنگی لە هەژمارە داراییەكانیدا بكات و پلانیشی ئەوەیە دەستبەرداری ئەو یاریزانانە بێت كە خولەكی كەمتر بەشداری دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button