ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

قەیرانەکانی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس هیواکانی ریال مەدریدی بە سوپەرلیگ کەمکردووەتەوە

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس بەهۆی گەندەڵییەوە بە قەیرانی جیاواز تێدەپەڕن و ئەمەش کاریگەری لەسەر خولی سوپەری ئەوروپی کردووە.

پێگەی دیفێنسا سێنتڕاڵ روونیکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا بیرۆکەی رێکخستنی سوپەرلیگ هەڵنەوەشاوەتەوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگای دادوەری ئەوروپان.

قەیرانەکانی یوڤێنتوس چەند مانگێک بەر لە ئێستا دەستیانپێکرد، سەرەتا هەڵاوسان لە سەرمایە و کێشە لە گرێبەستی یاریزانان دروست بوو، ئەمەش وایکرد خانمەپیرەکە بە کەمکردنەوەی 15 خاڵ سزا بدرێت و ئاندرێیا ئانێلی، سەرۆکی یانەکە و یەکێک لە هاوپەیمانانی فلۆرێنتینۆ پێرێز، دەست لە کاربکێشێتەوە.

لە راپۆرتەکەی دیفێنسا سێنتڕاڵدا هاتووە، ریال مەدرید بە قەیرانەکانی یوڤێنتوس نیەگران بوو، بە تایبەت کەوتنە خوارەوەی خێزانەکەی ئانێلی، ئەمەش ئابڕووچوونێکی گەورەیە و کاریگەری لەسەر وێنەی سوپەرلیگ دروست دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، تۆمەتەکانی دژی بارسێۆنا بە پێدانی بەرتیل بە کۆمپانیاکانی ئێنریکێز نیگرێیرا، جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی پێشووی ئیسپانیا. یەکێکی دیکەیە لە قەیرانەکانی سوپەرلیگ. چونکە بەگوێرەی راپۆرتەکان، لە ساڵی 2003 پەیوەندی بارسێلۆنا و نیگرێیرا دەستیپێکرد و ناوی چەندین بەرپرس و سەرۆکی پێشووی بارسێلۆناش لە نێو کەیسەکەدا هەیە.

ریال مەدرید بووەتە بەشێک لە کەیسی نیگرێیرا، دوای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وەک پاڵپشتی لە داواکاری گشتی ئیسپانیا و تۆمەتەکانی دژی بارسێلۆنای بە مەترسیدار وەسف کرد. دەستەی کارگێڕی مەدرید جەختیکردەوە، ئامادەن بە توندی بچنە نێو کەیسەکە، بۆ ئەوەی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانیان بکەن.

ریال مەدرید لە نێو یانەکانی بارسێلۆنا و یوڤێنتوس بە توندی خۆی بە پڕۆژەی سوپەرلیگ بەستووەتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ سکانداڵێکی رووبەڕوونەبووەتەوە و وێنەی گشتی بە جوانی هێشتووەتەوە. پێگەکە جەختیکردووەتەوە، ریال مەدرید سەرنجی تەواوی خۆی لەسەر کەیسی بارسێلۆنا و ناوبژیوانەکان داناوە و ئێستا پرسی پڕۆژەی سوپەرلیگی کەمێک پشتگوێ خستووە

بابەتی زیاتر

Back to top button