ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ڤالڤێردی: مەگەر بمکوژن ریال مەدرید جێبێڵم

یاریگا
فێدریکۆ ڤالڤێردی، هێرشبەری ئۆرگوایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەنیە بەهیچ شێوەیەک ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لێدوانێکی یاریزانە ئۆرگواییەکەی بڵاوکردووە کە دەڵێت “ ئەوەی بیەوێت من ریزەکانی یانەی ریال مەدرید جێبێڵم، دەبێت بمکوژن بۆ ئەوەی ئەو کارەیان پێ بکرێت “.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی ریال مەدرید بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری ڤالڤێردی بن، دوو ساڵ لەمەوبەریش چەند یانەیەکی ئینگلیزی هەوڵیان بۆ داوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button