ئیسپانیا

پاڵێوراوانی باشترین راهێنەری مانگی لالیگا دیاریکران

یاریگا

ماڵپەڕی فەرمی لالیگا رایگەیاند، سێ پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین راهێنەری خولەکەیان بۆ مانگی ئەیلول دیاری کردووە و ئاماری هەر راهێنەرێک بۆ ئەم مانگە بەم شێوەیەیە:

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی (ئەتلەتیک بلباو): 3 یاری / 2 بردنەوە / 1 یەکسانبوون / 0 دۆڕان / 5 گۆڵ / 0 گۆڵ لێکردن / 3 کلین شیت 

چاڤی (بارسێلۆنا): 4 یاری / 3 بردنەوە / 1 یەکسانبوون / 0 دۆڕان / 12 گۆڵ / 5 گۆڵ لێکردن / 1 کلین شیت

میشێل سانچێز (جیرۆنا): 3 یاری / 3 بردنەوە / 0 یەکسانبوون / 0 دۆڕان / 10 گۆڵ / 5 گۆڵ لێکردن / 1 کلین شێت

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە ناوی براوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری خولی ئیسپانیا دیاری بکرێت و دوایینجاریش کارلۆ ئەچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید توانی ئەو خەڵاتە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button