ئیسپانیا

ڤالڤێردی باسی کاریگەری هاوسەرەکەی لەسەر ژیانی دەکات

یاریگا –

فێدریکۆ ڤالڤێردی، ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید، باسی لە کاریگەریی هاوسەرەکەی لەسەر ژیانی وەرزشی خۆی کرد.

ڤالڤێردی، یاریزانی ئۆرۆگوایی یانەی ریال مەدرید بووەتە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی هێڵی ناوەڕاستی پێکهاتەی ئەنچێلۆتی و چەند رۆژێک لەمەوبەر گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2029 درێژکردەوە.

ناوەڕاستکارە ئۆرۆگوایەکە لە یاداشتێکی ورددا کە لەم دواییانەدا بڵاوکرایەوە، بیرەوەرییەکی سەرنجڕاکێشی هاوسەرەکەی دوای یەکێک لە یارییەکانی یانەی ریال مەدرید باسکردووە.

مینا هاوسەرەکەم؟ لە ئاستێکی تردایە! زۆر باش لە تۆپی پێ تێدەگات. بێگومان خەڵکی ئەرجەنتینییە ئێوە دەزانن ئەوان چۆنن. (بە پێکەنینەوە) هەرچییەک لە یاریگادا بکەم، ئەو هەرگیز رازی نابێت و بەس نییە بۆی. وەک ئەوە وایە لە ماڵەوە راهێنەرێکم هەبێت.

بیرتانە کاتێک ئەیاکس ئێمەی لە چامپیۆنزلیگ دەرکرد؟ دوای پێشبڕکێکە سواری ئۆتۆمبێلەکە بووین. زۆر توڕە بووم و دەستی کرد بە ناڕەزایەتی دەربڕین: “فێدێ ئەوە بەڕاستیت بوو؟ ئایا دەتەوێت بەم شێوەیە یاری بۆ ریال مەدرید بکەیت؟”

گوتم:

تۆ پێت وایە من نازانم؟

لە وەڵامدا گوتی:

لە یاریگادا هیچ مەترسییەکت نەگرتە ئەستۆ. دەبێت لێدانی بەهێز لێبدەیت. ئەمە هێزی تۆپی پێیە.

ناچار بووم دەنگی گۆرانییەکە تا کۆتایی بەرز بکەمەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکانی بهێنم. “خراپترین بەش، کە هەرگیز پێی ناڵێم و هیوادارم ئەم چاوپێکەوتنە نەخوێنێتەوە، ئەوەیە کە حەق بەو بوو.”

ڤالڤێردی و مینا لە بەرواری 1/3/2022 ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهینا و خاوەنی دوو منداڵن.

بابەتی زیاتر

Back to top button