ئیسپانیایاریگا

باینا بەیاننامەی فەرمی بڵاوکردەوە لەسەر لێدانەکەی ڤالڤێردی

یاریگا-

کاردانەوەکانی شەڕەکەی نیوان باینا و ڤالڤێردی بەردەوامی هەیە و ئەمشەو ئەلێکس باینای یاریزانی یانەی ڤیاڕیاڵ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە لە تویتەر، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەکەیەتی:

” شەممەی ڕابردوو، دوای یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید، لە لایەن هاوڕێیەکی پیشەگەرەوە هێرش کرایە سەرم.

دوای ئەو ڕووداوە، هەندێک لێدوان لەلایەن کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانە دراوە، کە گوایە من ئاواتەخوازبووم ئازار بە کەسێکی ئەو یاریزانە بگات، لەوکاتەوە و بێ گومان هیچ کاتێک بەڵگەی پێویست نەبووە بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانە.

ئەوەی زیاتر لە لێدانەکە ئازاری دام، ئەو درۆیانە بوو کە بۆ منیان هەڵبەست، هەروەها ئەو زیانانەی کە بە خێزانەکەم گەیشت بە هیچ قەرەبوو ناکرێتەوە، هەڕەشە و سوکایەتی و تەنانەت پەیامی تایبەتیم پێ گەیشتووە کە هیوای مردن بۆ خێزانەکەم دەخوازن.

دوێنێ سکاڵام لای پۆلیس تۆمارکردووە، چاوەڕوانم یاسا سەروەر بێت، تاکە ئامانجی ئێستام ئەوەیە خۆم تەرخانبکەم بۆ تۆپی پێ و پاڵپشتی تیپەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button