ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید چاودێری هێرشبەرێكی بێنفێكا دەكات

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چاوی لە تواناكانی گۆنچالۆ ڕامۆس هێرشبەری یانەی بێنفێكای پۆرتوگالییە.

رامۆس سەركردایەتی یانەكەی كرد بۆ گەیشتنیان بە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە كلەب برووج بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

لەو یارییەدا رامۆس توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا بۆ چوار گۆڵ بەرز بكاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ هێرشبەرە پۆرتوگالیەكە لە ژێر چاودێری ریال مەدڕید دایە، یانە ئیسپانیەكە چاودێری دەكات دوای درەوشانەوەی لەم دواییانەدا كە سەرەتا لە مۆندیالی 2022ی قەتەڕ لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەستیپێكرد.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە گرێبەستەكەی رامۆس لەگەڵ بێنفێكا لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت و بری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 120 ملیۆن یۆرۆیە.

گۆنچالۆ رامۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button