ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

گراهام پۆتەر نهێنییەکانی بردنەوەی چێڵسی بەسەر دۆرتموند دەخاتەڕوو

یاریگا –

راهێنەری ژێر فشاری یانەی چێڵسی، یەکەمجارە لە ٢٠٢٣ دوو یاری لەسەر یەک دەباتەوە و یەکەمجاریشە بەشداری لە خولێکی ئەوروپی بکات.

گراهام پۆتەر، سەرکردایەتی چێڵسی کرد بگاتە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، دوای بردنەوەی لە یاری گەڕانەوە بەرامبەر یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند بە ئەنجامی ٢-٠.

پۆتەر توانی سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی زەردەواڵەکانی ئەڵمانیا رابگرێت و دوای ١٠ بردنەوە، تووشی شکست بوون.

پۆتەر لەبارەی بردنەوەی یارییەکە گوتی

بردنەوەی یارییەک و گەیشتن بە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، دەتوانم بڵێم خۆشترین شەوی کاروانی وەرزشیمە. لەم یارییەدا هاندەران و یاریزانەکان سەرسوڕهێنەر بوون، بەرامبەر یانەیەک یاریمان کرد، کە ئەنجامی زۆری باشی هەبووە. پێم وایە لە کۆی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە، چێڵسی شایەنی بردنەوە بوو، چونکە لە دۆرتموند یارییەکی باشمان کرد، بەڵام گۆڵمان نەکرد.


پرسیاری زۆر لەبارەی چارەنووسی لەگەڵ چێڵسی لە پۆتەر کرا، ئەمەش دوای زیادبوونی دەنگۆکانی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی دوو مانگی رابردووی.

تۆد بۆیڵی، سەرۆکی چێڵسی لە ستامفۆرد بریج سەیری یارییەکەی دەکرد و دڵخۆشی بێ وێنەی پێوە دیاربوو، دوای بردنەوەیان لە زەردەواڵەکان.

من هێشتا لێرەم !

پۆتەر لەبارەی داهاتووەکەی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند

تاوەکو ئێستا لێرەم، بەردەوام ئەم جۆرە پرسیار و دەنگەدەنگە دەبن، بەڵام ئەرکی من ئامادەکردنی تیپەکەیە بە باشترین شێوە، کەسمان لە ئەنجامی یارییەکانی پێشوو رازی نەبووین. هەرچەندە لە ژیاندا، رووبەڕووی ساتی خۆش و ناخۆش دەبیتەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە چۆن هەڵسوکەوت دەکەیت.

چێڵسی یاری داهاتووی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر لێستەر سیتییەوە و ئێستا لە پلەی دەیەمدا دێت بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button