ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح باس لە حەوت گۆڵەكەیان دەكات بەرامبەر مانچێستەر یونایتد

یاریگا

محەمەد سەڵاح ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دڵخۆشیەكی زۆری خۆی دەربڕی دوای سەركەووتنە گەورەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد.

لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامێكی گەورە و بە حەوت گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشەمی پرێمەرلیگدا.

محەمەد سەڵاح توانی دوو گۆڵ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد تۆمار بكات و بەوەش بوو بە گۆڵكاری مێژووی لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ بە ( 129 گۆڵ ) پێش رۆبی فاولەر كەوت كە خاوەنی ( 128 گۆڵ ) ە.

لە دوای یارییەكە مۆ سەڵاح گوتی: بردنەوە بە حەوت گۆڵ؟ هەستێكی زۆر تایبەتە تەنها پێوویستە خۆمان بە گەورە نەزانین و بەردەوام بین لە بردنەوەی یارییەكان و بجەنگین، پێوویستە لەو شوێنەدا بین كە دەمانەوێت.

هەروەها گوتیشی: لە سەرەتای وەرزەوە دەمانزانی مانچستەر یونایتد ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکات، سەرکەوتن گرنگترین شت بوو بۆ ئێمە، هیوادارم ئەو سەرکەوتنە پاڵنەرێکمان پێبدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، تەنها پێویستە بەردەوام بین.

سەبارەت بە بوون بە گۆڵكاری مێژووی لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ سەڵاح گوتی: ئەوە هەستێكی تایبەت و نایابە، یەكێكە لە خۆشترین و باشترین رۆژەكانی ژیانم ، هەمیشە بە دوای ئەو ڕیكۆردەوە بووم، دەچمە ماڵەوە و لەگەڵ خێزانەكەم ئاهەنگ دەگێڕم ، گۆڵی ژمارە 129 زۆر تایبەت بوو بۆ من.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button