ئاسیائه‌وروپاجیهانکوردستان

كریستیانۆ هاوکاری لێقەوماوانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان دەکات

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعوودی، هاوکاری لێقەوماوانانی بومەلەرزەکەی مانگی رابردوو باکووری کوردستان و هەروەها رۆژئاوای کوردستان دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یاریزانی پۆرتوگالی یانە سعوودیەکە، وەکو هاوکاری بۆ لێقەوماوانانی بومەلەرزەکەی شەشی مانگی رابردوو بەشێک لە شارەکانی باکووری کوردستان و هەروەها رۆژئاوای کوردستان، فرۆکەیەکی هاوکاری ناردە ئەو دوو ناوچەیە و هاوکارییەکانیش بریتین لە کۆمەڵێک پێداویستی خۆراکی رۆژانە و شێری منداڵان و بەتانی و بابەتی خەوتن و چەندین بابەتی دیکەی جیاواز.

ئەم هاوکارییانە لە کاتێکدان دوای بومەلەرزەکانی ئەم دوو بەشەی کوردستان، ژمارەیەکی دیار لە یاریزانە بەناوبانگەکانی جیهانیش هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، پێشتر هاوکاری لێقەوماوانانیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button