ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسکی سوودێکی 1.25 ملیۆن یۆرۆیی گەیاندە بایرن میونشن

یاریگا
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، بە تۆمار کردنی گۆڵێک بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە یۆرۆپالیگ سوودێکی خەیاڵی گەیاندە یانەکەی پێشووی.

رادیۆ کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە یەکێک لە بەندەکانی گرێبەستی هێرشبەری پۆڵەندیەکە لەگەڵ بلاوگرانا ئەوە بوو، ئەگەر ئەو یاریزانە بە درێسی یانە کەتەلۆنیەکە 25 گۆڵ تۆمار بکات، ئەو کات دەبێت یانەکەی 1.25 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بکات، لە یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ئەو یاریزانە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 25 گۆڵ و بۆیە یانەکەی ئەو پارەیەی وەکو پاداشت پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکە کرد.

بارسێلۆنا و بایرن میونشن لەسەر ئەوە رێکەوتوون کە کۆی پاداشتەکانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پێنج ملیۆن یۆرۆ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button