ئه‌وروپائیسپانیا

تێباس: کەیسەکەی بارسێلۆنا لەوەی یوڤێنتوس قورسترە

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا هەڕەشە لە خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا دەکات، لەسەر کەیسی پێدانی بەرتیل بە ناوبژیوانی پێشووی لالیگا ئێنریکێ نێگریرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا لە دیمانەیەکدا لەبارەی کەیسی پێدانی بەرتیل لەلایەن کارگێری پێشووی بلاوگرانا لە نێوان ساڵانی 2016 تاوەکو 2018 گووتی “ ئەگەر خوان لاپۆرتا بە تەواوەتی روونکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە نەدات، بە بڕوای من پێویستە دەستلەکار بکێشێتەوە، ئەو کەیسە لە کەیسەکەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی گەورەترە، ئەو یانەیە تووشی سزایەکی قورس بووەتەوە، بەڵام چەند نیشانەیەک هەن کە ئەوەی بلاوگرانا قورستریش بێت “.

ئەم قسانەی تێناس لە کاتێکدایە پێشتر هەر خۆی رایگەیاندووە هیچ سزایەک چاوەڕێ بارسێلۆنا ناکات، بەڵام ئەمجارەیان بە پێچەوانەوە هەڕەشە لەو یانەیە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button