ئه‌وروپائیسپانیا

تێباس: بیری مێسی و رامۆس دەکەم

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا نایشارێتەوە کە بیری سێرخیۆ رامۆس یاریزانی پێشووی ریال مەدرید و لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دەکات.

سەرۆکەکەی لالیگا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی دەڵێت ” مانەوەی هیچ کەسێک بە گرنگ نازانین، وەکو کریستیانۆ بیری رامۆس و مێسی دەکەم، بەڵام لەلالیگا مانەوەی هیچ کەسێک بۆ ئێمە گرنگ نیە، کریستیانۆ و نێیمار پێشتر خولەکەمانیان جێهێشت و هەموو کەسێک چاوەڕێ دەکرد کارەسات روو بدات، بەڵام بینیمان هیچ شتێک روینەدا و ئێمە بەردەوامین لە بەرەو پێش چوون “.

تێباس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت کە چوونی مێسی و رامۆس هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت و من هیچ گرنگیەک بەم بابەتانە نادەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button