ئه‌وروپائیسپانیا

تێباس هەڕەشە لە بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا هەڕەشە لە یانەی بارسێلۆنا دەکات ئەگەر شایستە داراییەکانیان کەم نەکەنەوە، بۆیان نیە گرێبەستی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان نوێ بکەنەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤی کەتەلۆنی سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا جارێکی دیکە دوپاتی دەکاتەوە، ئەگەر بێتو بلاوگرانا موچەی یاریزانەکانی کەم نەکاتەوە و هەروەها دەستبەرداری بەشێکی دیکە لە یاریزانەکانی نەبێت، ئەو کات ناتوانن گرێبەستی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان نوێ بکەنەوە و دەشڵێت ” نازانم وەرزی داهاتوو لیۆ لەگەڵ بارسا دەبێت یاخود نا ”.

میسی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە و دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام یانەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button