ئه‌وروپائیسپانیا

تێباس: میسی تاوەکو ئێستا هیچ دەستەوارەیەکی فەرمی نیە

یاریگا
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا داهاتووی لێۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و رەتیشی دەکاتەوە ئەو یاریزانە هیچ ئۆفەرێکی لە یانەکانی دیکە پێگەیشت بێت.

سەرۆکەکەی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا لەبارەی داهاتوو گۆڵکاری مێژوویی بلاوگرانا بە رۆژنامەی ئاسی وەرزشی گوتووە ” ئەوەی من بیزانم، لیۆ هیچ ئۆفەرێکی فەرمی لە یانەکانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی پێنەگەیشتووە، بۆیە ئەو یاریزانە لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت و گرێبەستەکەشی نوێدەکاتەوە ”.

تێباس لە ماوەی رابردوو چەندینجار هۆشداری داوەتە کارگێری بارسا، ئەگەر بیانەوێت گرێبەستی میسی نوێ بکەنەوە، ئەوا پێویستە خەرجیەکانیان کەم بکەنەوە، بە پێچەوانەوە ناتوانن رێگە ەب مانەوەی ئەو یاریزانە لە ئیسپانیا بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button