ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو لە تێباسەوە بۆ ریال مەدرید و بارسێلۆنا

یاریگا-
خاڤیەر تێباس، سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگای ئیسپانیا باس لە دوورخستنەوەی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکات.

لە چاوپیكەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا دەڵێت ” بیرۆکەی سوپەر لیگی ئەوروپا لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزەوە بووە، ئەو کەسە تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە و دەیەوێت یانەکانی دیکە لەژێر دەسەڵاتی ئەوان بن و تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆی دەکاتەوە. لەوانەیە یانەکانی دیکە سزا نەدرێن، بەڵام ریال مەدرید و بارسێلۆنا دەبێت نیگەرانی ئەوە بن کە لە چامپیۆنزلیگ دوور بخرێنەوە “.

ماوەیەکە یوێفا لێکۆلینەوە لەسەر کەیسی سوپەر لیگ لەگەڵ یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس دەکات و دەنگۆیەکیش هەیە ئەو سێ یانەیە وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ بێ بەش بکرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button